مەسرور بارزانی: ڕژێمی پێشووی عێراق لەپێناو سڕینەوەی گەلی کوردستان، شاڵاوی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی ئەنفالی ئەنجام دا

كەمێك پێش ئێستا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڤیدیۆیەكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و دەڵێت: 36 ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی پێشووی عێراق، لەپێناو سڕینەوە و قڕکردنی گەلی کوردستان، شاڵاوی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی ئەنفالی ئەنجام دا، کە تاوانێکی گەورە و زامێکی ساڕێژنەبووی جەستەی گەلی کوردستانە.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها ڕایگەیاندووە: “شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان هەمیشە لە یادەوەریماندا زیندوون.