مەسرور بارزانی: لە کابینەی نۆیەمدا وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە سەدا 1.5 بۆ سەدا 10 زیاد بووە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لەبارەی دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، “وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.5% بۆ 10% زیاد بووە و کاری زیاتریش دەکەین”.
ئەمرۆ سێشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتی کشتوکاڵدا ڕایگەیاند، بەروبوومی هەنار، سێو و هەنگوین خرانە بازاڕی وڵاتانی کەنداو.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، لەم کابیەنەیەدا مۆڵەت درا بە کۆمپانیای پاکێجکردن و بەرهەمهێنانی هێلکە و ماست و شیر و زەیتی زەیتون و چەندانی دیکە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە %1.5 بۆ% 10 زیاد بووە و کاری زیاتریش دەکەین”.