عەبادی هێرش دەكاتە سەر مالیكی

خواكوڕك

لەمیانی بەرێوە چوونی رێورەسمێك لە رۆژی شەهیدی عێراقی دا حیدەر عەبادی هێرش دەکاتە سەر نوری مالكی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق و سەردەمەكەی بە چوارگۆشەی تاریکی لە عێراق پێناسە دەكات و دەلێت، تووشی چەندین کۆسپ و تەگەرە بووین تا دۆخەكەمان بەرەو باشی بردەوە”.

لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی عێراق، چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 و دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق، پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباری داگیر کرد، کە دەکاتە نزیکەی نیوەی خاکی عێراق.

هەروەک سەرکردەکانی کوردستان و پێکهاتەی سوننە لە عێراق باسی دەکەن، نوری مالیکی، کە لە ساڵی 2006 تا 2014 سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، بە شێوەیەکی دیکتاتۆرییانە حوکمڕانیی عێراقی دەکرد و مافی هیچ کام لە پێکهاتەکانی تورکمان، عەرەبی سوننە، مەسیحی و کوردی نەدەدا.

 

Back to top button