رێبوار تاڵه‌بانی:مه‌حاڵه جارێكی تر ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك بێته خواره‌وه.
خواكوڕك
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌م شه‌و له پرێس كۆنفڕانسێكدا رایگه‌یاند”هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك، ده‌ستوورییه و، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ناچنه ژێر باری بریاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كه ده‌ڵێ ده‌بێت ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركوك بێته خوارێ.
(ڕێبوار تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له پرێس كۆنفڕانسیكدا ڕایگه‌یاند”به داخه‌وه ئه‌مڕۆ 107 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له كۆیی 325 په‌رله‌مانتار به‌بێ هیچ ڕێككه‌وتنێكی سیاسی ، سه‌باره‌ت به ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك ده‌نگیان به داگرتنی دا، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانه، خۆی نه‌ده‌بوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی پێشێل بكردبایه و بیهێشتبا ئه‌م بابه‌ته هه‌روا تێبپه‌ڕێ.
له‌به‌رانبه‌ر به یه‌كهه‌ڵوێستیی كوتله كوردستانییه‌كانیش كه له كاتی ده‌نگدان بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، سوپاس بۆ فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان، كه سازشیان له‌سه‌ر پرسێكی وه‌ها نیشتیمانی نه‌كرد هه‌روه‌ها وتی” ئاڵای كوردستان نزیكه‌ی 2 ملیۆن سووننه له سایه‌یدا حه‌ساونه‌ته‌وه، ئێستا له هه‌ریمی كوردستان و پاراستوونی له هه‌موو هێرش و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك،
تاڵه‌بانی دووپاتیشی كرده‌وه” به ته‌نها كورد له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگیان بۆ هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه نه‌داوه، به‌ڵكه ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ده‌نگییان پێداوه و سوپاسیشی كردن، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئیمه له‌كه‌ركوك پابه‌ندی نابین و بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له پارێزگای كه‌ركووك جێبه‌جێ نابێ و ناشكری جێ به‌جێی بكه‌ین، ئاماژه به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سنووری ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌و گوتی، ”ئه‌و بڕیاره‌ی دامان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌بوو كۆی لایه‌نه‌كان گفتوگۆیان كردبا له‌باره‌ی ئاڵاوه، بڕیاری ئێمه پشت بستوو بوو به مادده‌ی 115 و 140ی ده‌ستووری عێراق، به‌و واتایه‌ی ئێمه بڕیاری ناده‌ستووریمان نه‌داوه.”
(تاڵه‌بانی) دووپاتی كرده‌وه، ”مه‌حاڵه جارێكی تر ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك بێته خواره‌وه، ئێمه ئاڵای كوردستان به هی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركووك ده‌زانین، خۆ پێكهاته‌كانیش گه‌لێك ئازاریان له‌ژێر فه‌رمانه‌كانی ئاڵای عێراق چه‌شتووه، كه‌چی جیا له كورد، پێكهاته‌كانی دی له كه‌ركووك ده‌نگیان به داگرتنی ئاڵای كوردستان دا.
ناوبراو سه‌باره‌ت به حزبه سیاسیه كوردییه‌كان به‌پێویستیشی زانی ماڵی كورد ڕێك بخرێته‌وه و هه‌موو پێكه‌وه په‌یامێك بده‌ن به به‌غدا كه ئیدی سه‌رده‌می نكوڵیكردن له مافه‌كانی كورد به‌سه‌رچوو.