نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و رایگەیاندووە:” ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ، زۆر دیار و ئاشکران و هەموو بەڵگەکان هەن کە ئەنجامدەرەکەی ڕژێمی پێشووی عێراقە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند :” کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)دا ، نکوڵی لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەکات کە لەلایەن رژێمی بە*عسی پێشووی عێراقەوە ئەنجامدرا، بۆ ئەمەش بەڵگە بە لێدوانێکی هەڵبەستراوی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە کە گوایا گوتویەتی ( دوو فڕۆکەی ئێرانی هەڵەبجەیان کیمیاباران کردووە ) ! ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوە و سەرۆکی حکومەت هیچ کاتێک لێدوانی وای نەداوە .
لە روونکردنەوەکە هەروەها هاتووە:” ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش ، زۆر دیار و ئاشکران و هەموو بەڵگەکان هەن کە ئەنجامدەرەکەی ڕژێمی پێشووی عێراقە.