هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دابەشدەکرێت
بڕیارە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەت و لیواکانی پیادە دابەشبکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون، بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی چوارشەممە 8-1-2025 هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 12-2024 دابەشدەکرێت.
لەئێستادا (37730) پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری ەاوپەیمانان وەردەگرن کە ئەمەش قۆناغێکی گرنگە کە وەزارەتی پێشمەرگە پێی گەیشتوە لە پرۆژەی هەژماری من، لە هەمانکاتدا بەشێکی تری پێشمەرگە لەرێگای سیستەمی بانکیەوە هاوکاری وەردەگرن ولەکاتێکی نزیک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سیستەم کرندنی پرۆژەی هەژماری من کۆتایی دێت.