فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: هەوڵێک بۆ بڕینی قوتی خەڵكی کوردستان هەیە

دوای کۆکردنەوەی واژۆ لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان، لەلایەن پەرلەمانتارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، فراکسیۆنی پارتی هاتە دەنگ و لەمبارەیەوە دەڵێت ‘ئەمە هەوڵێکە بۆ بەئامانجگرتنی قوتی خەڵکی کوردستان’.

لە راگەیاندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: کۆکردنەوەی واژۆ لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان بە ئاشکرا، هەوڵێکە بۆ بە ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان و قوتی خەڵکەکەی، ئەوانە مەبەستیانە مووچە بیبڕن.

راشیگەیاندووە:” ئەم هەوڵە پێچەوانەی دۆخی خراپی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیشە، سەرەڕای ئەوەی زۆرترین بەشە بودجەیان بۆ تەرخان دەکرێت، بەڵام لە سادەترین خزمەتگوزاری بێبەشن، دەبێت بپرسین ئەو بودجەیە بۆچی بەکاردەهێنرێت و لە چیدا خەرج دەکرێت؟.

باسی لەوەشکردووە:” هەرێمی کوردستان نزیکەی 6.5%ی بودجەی گشتیی عێراقی بۆ ڕەوانە دەکرێت، بەڵام 93.5%ی بودجە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق خەرج دەکرێت.

Back to top button