عێراق دووچاری کێشەیەکی نوێ دەبێتەوە

پێگەیەکی بەناوبانگی ئەمریکی، ڕایگەیاند: بازرگان و سەرمایەدارەکانی عێراق ترسیان هەیە ئەمریکا سزای نوێ بەسەر سیستمی بانکیی وڵاتەکەدا بسەپێنێت.

پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی ئەوەی ئاشکرا کردووە، بازرگان و سەرمایەدارەکانی عێراق ترسیان هەیە ئەمریکا سزای نوێ بەسەر سیستمی بانکی وڵاتەکە بسەپێنێت، بە تایبەتی کاتێک کە ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا دەست بەکار بووە و دەستی بە پێداچوونەوە بۆ سیاسەتەکانی کۆشکی سپی کردووە.

سیستەمی بانکی عێراق کێشەیەکی دیکەشی بۆ دروستبووە، بازرگان و سەرمایەداران ئەوانەی ئیشیان بە حەواڵەی دۆلار هەیە، پارەکانیان لەو بانکانە دەکشێننەوە کە لەناو سیستمی حەواڵەی دۆلاردا نین، بە شێوەیەک کە عادل نووری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی کەنداوی بازرگانی، رایگەیاندووە؛ تەنیا لە کۆتایی 2024ـدا زیانی کێشانەوەی پارە لە بانکەکە گەیشتووەتە 210 ملیار دینار کە ئەوە بەهۆی ئەوەیە بانکەکە بەشداری لە حەواڵەی دەرەکی ناکات.

Back to top button