چوارەم عومڕەکاری کوردستان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد

چوارەم عومڕەکاری کوردستان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد کە هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و لەکاتی بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە گیانیلەدەستداوە…

بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتی (ئازاد رەحیم کەریم باجەلان)، تەمەنی 48 ساڵە و دانیشتوی ئیدارەی گەرمیانە، بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە سەردانی سعودییەی کردبو، بەبێ ئەوەی پێشتر هیچ نەخۆشییەکی هەبوبێت، دوێنی کتوپڕ لەکاتی بەجێگەیاندنی سونەتی عومڕە کۆچی دواییکردووە.

دەشڵێت: هاوکار و هەماهەنگ بوین تا لە شاری مەککە بەخال بسپێردرێت.

لەمانگی رەمەزاندا، ئەمە چوارەم عومڕەکاری کوردە لە سعودییە کۆچی دوایی بکات.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 10 عومڕەکاری کورد لە سعودییە کۆچی دواییانکردوە.

Back to top button