لویس ساکۆ داوای دیالۆگێکی نیشتمانی بۆ ڕزگارکردنی عێراق دەکات

کاردینال لویس ساکۆی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان بڵاو کردووەتە کە تێیدا پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات ، .داوای دیالۆگێکی نیشتمانی بۆ ڕزگارکردنی عێراق دەکات.
کاردینال لویس ساکۆی بەتریکی کلدان لە عێراق و جیهانی پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا دەڵێت: بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی عێراق دەکەم و هیوادارم بەخێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بگەڕێتەوە.
لویس ساکۆ دەشڵێت: بەبۆنەی جەژن و هاتنە پێشەوەی هەڵبژاردن، دووپاتی لەوە کردەوە، پێویستە قۆناغەکە بگوازرێتەوە قۆناغی بیرکردنەوە و پلان داڕشتن بەلەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە جددیانەی ڕووی لە عێراق کردووە.
لویس ساکۆ راشیگەیاندووە : 22 ساڵ لەنێو دۆخی تایفەگەری و دابەشکاری و گوتاری ڕق و کینە و ململانێ و لەگەڵ مافیا و گەندەڵی ژیاین، بۆیە پێشنیازی ڕێکخستنی دیالۆگی نیشتمانی ئازایانە و ڕاستگۆیانەی نێوان حکوومەتی ئێستا و لایەنە سیاسییەکان و توێژی ڕۆشنبیران و نیشتمانپەروەران دەکەم بۆ گەیشتن بە پشت بەستن بە سیستەمێکی نیشتمانی و عێراق بخرێتە سەرووی هەمووان، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتێکی بەهێز و ئارام و سەقامگیر دروست بکەین.