سەركردەیەكی حشدی شەعبی: شانازی دەكەم سەربازێكی سولەیمانیم
خواكوڕك
سەركردەی دیاری چەكدارانی حەشدی شەعبی عێراقی ئەبوو مەهدی موهەندیس لە میانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵێكی تەلەفزیۆنی ئێرانی بە زمانی فارسی و بەوپەڕی شانازیەوە ڕایگەیان كە( مایەی فەخرو شانازیمە كە سەربازێكی قاسم سولەیمانی بم).
كەناڵی ئوفقی ئێرانی لە میانەی پێشكەشكردنی دیكۆمێنتاریەك لەسەر ئەبو مەهدی موهەندیس ئاماژەی بە خزمەتەكانی ئەو سەركردە عێراقیەی حەشدی شەعبی كرد لەناو هێزەكانی پاسەوانی شۆڕشی ئێران (حەرەس سەوری ) و فەیلەقی بەدری سوپای پاسداران و مەجلییسی باڵا، لە ناو بەرنامە دیكۆمێنتاریەكەدا ناوبراو ئاماژەی بە مەبدەئی خۆی كرد بۆ ولایەتی فەقیهو خومەینی.
جگە لەوەش ئەو سەركردە عێراقیە ئاماژەی بەوە كرد لەشەڕی نێوان عێراق و ئێران دژی وڵاتەكەی خۆی بووەو جیهادی بۆ ویلایەتی فەقیهی ئێران كردووە.
شایانی باسە، لە دوا وتەکانیدا سەیرتر لەو کارانەی ئەبوو مەهدی بە بێژەرەکەی وت زمانی فارسی باشتر فێر ببە چونکە زمانی شۆڕشەو زمانی عەرەبی زمانی قورئانە