حکومەتی هەرێم: تا كۆتایی پرۆژەی رووناکی حەوت هەزار مۆلیدە دەكوژێندرێنەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت ، لە 80٪ هاووڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بەراورد بە پێشوو، هەروەها توانیومانە ژینگەیەکی پاکتر بۆ هاووڵاتییان دەستەبەر بکەین.

لە راگەیاندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری لە هەموو هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت.

راشیگەیاندووە، گرنگترین دەستکەوتی پرۆژەی رووناکی کوژانەوەی حەوت هەزار مۆلیدەیە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

مۆلیدە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیسبوونی ژینگەیە و سەبارەت بە کوژانەوەی مۆلیدەکان لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم داتاکانی بڵاوکردەوە:

تا ئێستا 1260 مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 1092 مۆلیدەیان لە هەولێر بووە 79 دانەش لە سلێمانی و 89 دیکەش لە دهۆک.

ئەم رێژەیە یەکسانە بە ٪17ی مۆلیدەی گەڕەکەکانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان

هەروەها حکومەتی هەرێم کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، کوژانەوەی ئەم مۆلیدانە یەکسانە بە کەمکردنەوەی 240،000 تۆن لە گازی ژەهراوی دوانەئۆکسیدەی کاربۆن لە ساڵێکدا و یەکسانە بە لابردنی تاوەکو 250،000 ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکەن.

دەشڵێت، لە 80٪ هاووڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بەراورد بە پێشوو.

Back to top button