سەرۆكی حكومەت نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ كردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ كردەوە.

سەرۆكی حكومەت دوای ئەوەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردەوە ، لە گوتەیەکدا، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە نەخۆشخانەی منداڵان بە ئاستێكی زۆر باش دروست كراوە و ئەمڕۆ دەخرێتە خزمەتی خەڵکی زاخۆ هیوای خواست، ئەم نەخۆشخانەیە، خزمەتێكی باشی نەخۆشەکان بکات، بە تایبەتی منداڵان و هیچ كاتێك ناچار نەبن بچنە شوێنی دیكە بۆ چارەسەری

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە حكومەت کار دەکات بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكرێت و ئەو خزمەتگوزارییە بنەڕەتییانەی پێویستن بۆ هەموو خەڵكی دابین بكرێن.

Back to top button