سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت یاسایی بوونی پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی راگەیاند

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوێستی سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەتی لەبارەی یاسایی بوونی پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی راگەیاند.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق؛ گوتی، “لەگەڵ کەریم خەسباک، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت قسەمکردووە و پێی گوتم، پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردان، دەبێت کار بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.”

گوتیشی:” ئەرکی حکومەتی عێراقە سێ مووچە واتا مووچەی مانگەکانی؛ حەوت، هەشت و نۆ بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

باسی لەوەشکرد:” هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نەماوە و کۆمپانیاکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە.

Back to top button