کۆلێژێکی نوێ لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێتەوە

بڕیارە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ئەمساڵی خوێندن (2025-2026) کۆلێژێکی نوێ دەکاتەوە.

سامان عەبدوڵڵا بەرێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند: ئەمساڵ کۆلێژێكی نوێ بەناوی (کۆمپیوتەر و ئینفۆر ماتیکس) لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێتەوە، كۆلێژەكە لە سێ بەش پێكدێت ئەوانیش بریتین لە (تەکنەلۆجیای زانیاری، زانستی کۆمپیوتەر، ژیری دەستکرد).

راشیگەیاند: بۆ ئەمساڵ دەرچووانی پۆلی 12 دەتوانن داواکاری لە ڕێگەی زانکۆلاین بۆ وەرگیران لەم کۆلێژە پێشکەش بکەن.

Back to top button