سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عومەر عەلی شێخ دەکات 

لە پەیامێکدا سەرۆک بارزانی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی عومەر عەلی شێخ دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، ئەبو فارووق تەمەنی خۆی بۆ شۆڕش و تێکۆشان لەدژی ستەم و دیکتاتۆری تەرخان کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی :

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان و عێراق و یەکەم سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان (عومەر عەلی شێخ ناسراو بە ئەبو فارووق)ـم پێ گەییشت.

ئەبو فارووق تەمەنی خۆی بۆ شۆڕش و تێکۆشان لەدژی ستەم و دیکتاتۆری تەرخان کرد و هاوسۆزی داوا ڕەواکانی گەلی کوردستان بوو.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خاتوو (پەخشان زەنگەنە)ـی هاوسەری و خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی ئەبو فارووق دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەبو فارووق بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

2ـی تشرینی یەکەمی 2025

Back to top button