پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاو تەواو دەبێت

بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر ئاشکرای دەکات، لەماوەی مانگێک بۆ مانگێک و نیوی دیکە، پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواو دەبێت و کێشەی کەمئاوی هەولێر کۆتایی دێت.

ئەندازیار هێمن نەزیف، بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر رایگەیاند :” سەدا 95ـی کارەکانی پرۆژەکە جێبەجێکراون، ئەوەی ماوە، لەماوەی مانگێک بۆ مانگ و نیوێکی دیکە، پڕۆژەکە کۆتایی دێت و ئاو دەگاتە هەموو ئەو گەڕەکانەی چەندین ساڵ بوو کێشەی کەمئاویان هەبوو، بەمەش کێشەی کەمئاوی لە هەولێر کۆتایی دێت.

گوتیشی:” بەیەک بەستنەوەی هێلە ناوخۆییەکانی عەنکاوە ماوە کە لەماوەی 10 رۆژدا تەواو دەبێت.

دەشڵێت: کۆی پڕۆژەکە لە مانگێک بۆ مانگ و نیوێکی دیکە تەواو دەبێت و ئاو دەگاتە تەواوی ئەو گەڕەک و ناوچانەی هەولێر کە چەندین ساڵە کێشەی کەمئاویان هەیە.

Back to top button