سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دامەزراندنی 168 کەسی دا

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 168 گەنجی شاری کفری هاتنە دامەزراندن و، لیستی ناوەکانیان بڵاو کرایەوە .

لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە و، واژووی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە تێدا هاتووە :” لە سەر فەرمانی رێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران، بڕیاردرا بە:

یەکەم : دامەزراندنی ئەو بەڕێزانەی ناویان لە لیستی هاوپێچ هاتووە بە شێوەی (گرێبەست) لەسەر میلاکی ئەو شوێنانەی لە لیستەکە دیاریکراوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان/ قەزای کفری، وە خەرجکردنی مووچەی ناوبراوان بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە (10)ی ساڵی 2019 دەبێت لەسەر داھاتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم، بە مەرجێک ھیچ مووچەیەکی تریان لە دام و دەزگا فەرمییەکان نەبێت.

دووەم: ئەم فەرمانە لە رێکەوتی دەستبەکاربوونی ناوبراوان جێبەجێ دەکرێت.

لێرە کلیک بکە بۆ بینینی ناوەکان 

Back to top button