سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەكات

رۆژی چوارشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و بارودۆخ  و دواپێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوولا هیوایان خواست ئەو هەڵبژاردنە و دەرئەنجامەكانی، گۆڕانكاری ئەرێنی لێ بكەوێتەوە و خزمەتی بنەماكانی دیموكراسی و نوێنەرایەتی گەل بكات.

پڕۆسەی سیاسی هەرێم و پێكهێنانی حكومەتی تازەی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

Back to top button