
مەسرور بارزانی: پارتی ناشکێت، چونکە سەرۆک بارزانی سەرۆکی ئێمەیە
ئەمڕۆ دووشەممە، لە شاری دهۆک بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق لە دهۆک بەڕێوە دەچێت مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد .
له سهرهتای پهیامهكهیدا مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی گوتی: زۆر خۆشحاڵم دوای ساڵێکی دیکە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بە ئێوە شاد دەبمەوە، هیوادارم وەکوو جاران لیستی 275ـی پارتی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت.
گوتیشی: بە پشتیوانی خودا، بەپشتیوانی پێشمەرگە و کادیرانی راستگۆی پارتی و رێبازی بارزانی، ئێمە دڵنیاین ئەم جارەش سەردەکەوین، بەڵام دەمانەوێت گەورەترین سەرکەوتن لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنین.
جێگری سەرۆکی پارتی زیاتر گوتی، هەموو هەڵبژاردنێك گرنگە، بەڵام ئەمجارە ئێمە ئەم هەڵبژاردنمان بۆ ئەوەیه نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان بنێرینە بەغدا، تاوەکوو لەوێ داکۆکی لە مافی دەستووری خەڵکی کوردستان بکەن.
جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، ئەو کاندیدانەی هەڵبژێردراون خوشک و برای ئێوەنە، من باوەڕم وایە بە باشترین شێوە پارێزگاری لە مافی خەڵكی کوردستان دەکەن، هیوادارم سەرکەوتوو بن.
مەسرور بارزانی باسی لەوەش کرد، لایەنی دیکە هەوڵ دەدەن لە جیاتی پارتی بچن پۆستی گرنگی له حکوومەت یان له پەرلەمان وەربگرن، ئێمەش بینیمان چەندین جار ئەگەر پارتی لە جێگایەک حزووری نەبێت و هەندێکی دیکە بچن نوێنەرایەتی خەڵک بکەن، ئەوە مافی خەڵکی کوردستان پێشێل کراوە. لەبەر ئەوە زۆر گرنگە نوێنەری خەڵکی کوردستان ئەوانەی کاندیدی پارتین سەرکەون، بۆیە گرنگە ئێوە به شێوهیهكی كارا بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.
مەسرور بارزانی گوتیشی: دوێنێ سەرۆک بارزانی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەست پێکرد، پێویستە ئێمە لەسەر ڕێنمایی ئەو بەردەوام بین و لەسەرخۆ و بە ئاستێکی بەرز و به ڕەوشتبەرزی پارتایەتی و ڕێبازی بارزانی کە شایەنی ئێوەیە، بانگەشە دەست پێبکەین.
باسی لهوهش كرد، سەرۆک بارزانی دوو پەیامی هەبوو كه لێرهدا دووبارەیان دهکەنەوە. پەیامی یەکەمی ئەوەیە پێویستە هەر پارتییەکی دڵسۆز دەبێت بەردەوام بێت بۆ بەدەستهێنانی مافی خەڵکی کوردستان و پەیامی دووەم ئەوەیە پارێزگاری لە مافی دەستووری خەڵکی کوردستان بکەن. بۆیە پێویستە پارتی پارێزگاری لە مافی خەڵکی کوردستان بکات. جهختیشی كردهوه، پەیامی دووەمی سەرۆک بارزانی بۆ ناحەزانی پارتی بوو، خۆماندیکردن بەسە، چونکە پارتی بە ئێوە ناشکێت.
زیاتر گوتی، ئێمەش باوەڕمان وایە پارتی ناشکێت، چونکە سەرۆک بارزانی سەرۆکی ئێمەیە، ڕێبازی ئێمە پڕە لە قوربانیدان و ماندووبوونی پێشمەرگەی قارەمان و خوێنی شەهیدان، کە کوردستانیان گەیاندە ئەم قۆناغە، بۆیە تاوەکوو رۆحی شەهیدان و دوعای بنەماڵەی شەهیدان و ئەو جەماوەرە لەگەڵ ئێمە بێت پارتی ناشکێت.
مەسرور بارزانی باسی لەوەش کرد، ئەو هەڵبژاردنە بۆیە گرنگە، چونکە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە. “ئێمە بینیمان لە ماوەکانی ڕابردوو چەند ئاستەنگمان هاتە پێش، چەندین پلانیان بەرانبەر هەرێمی کوردستان گێڕا بۆ ئەوەی سەرکەوتوو نەبین، سەرەڕای ئەو هەموو پلان و قەیرانانە، نەک نەوەستاین بەڵکوو بەرەو پێشەوە چووین، بەڵام گرنگە لەو شوێنەی شەڕی کوردستان دەکرێت، ئێمە شەڕی خۆمان ببەینە ئەو گۆڕەپانە.”
جێگری سەرۆکی پارتی گوتیشی: خەڵکی دیکە شانزی بەوەدەکەن کە نەیانهێشتووە بەرنامەی حکوومەت بەرەو پێشەوە بچێت، ئێمەش شانازی بەوەدەکەین کە لگۆڕەپانی هەرێمی کوردستان هەموو کات لە خزمەتی خەڵکی خۆمان دابین و هیچ کات سازشمان لەسەر مافی میللەتی خۆمان نەکردووە.
جێگریی سەرۆکی پارتی جەختیشی کردەوە، پێویستە ئێمە بەشدارییەکی بەهێزمان لەو جێگەیە هەبێت کە بەرگریی لە مافی دەستووری دەکرێت، تاوەکوو نەهێڵێن هیچ کەس کە هەربیروباوەڕێکی هەبێت نەتوانێت پلانەکانی خۆیان دژی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن.
دەشڵێ، ئەگەر ئەوان پلانیان هەبووبێت دژایەتیمان بکەن، ئێمەش توانای ئەوەمان هەبووە، کە تواناکانمان بەشێک بووە بۆ زمەتی ئێوە، بەشەکەی دیکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەوان، ئەگەر لەوێندەر ئێمە بەهێز بین، بێگومان هەموو هێز و توانای ئێمە خزمەتکردنی کوردستان و کە تاوەکوو ئێستا چەند پێشکەوتووە دوو ئەوەدەنی دیکە پێشکەوێت.
هەروەها مەسرور بارزانی دەڵێت: زۆر خاڵی دەستووری هەیە جێبەجێ نەکراوە، کێشەی ئێمە کێشەی مووچە نییە، کێشەی ئێمە ناسنامەی نەتەوەییە، کێشەی قەوارەی کوردستانە، کێشەی مافی خەڵکی کوردستانە، کێشەی پێکەوەژیانە، ئێمە شانازی بەوە دەکەین کوردستان نموونەی پێکەوە ژیانی هەموو ئایین و نەتەوەیەکە.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، ئەگەر پارتی لە پەرلەمانی عێراق بەهێز بیت بێگومان کاریگەریی زۆر لەسەر داڕشتنی یاسا دەبێت، هەروەها ڕێگریی لەو بەرنامانە دەکات کە لە دژی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئێمە پیشتریش باوەڕمان وابووە لە عێراقێکی فیدرال زیاتر خزمەت دەکرێت، بەلام بەداخەوە زۆر کەس باوەڕیان بەو فیدراڵییە نییە، هەروەها زۆر بڕگەی دەستووری عێراقیش جێبەجێ نەکراوە.
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، دەبێت هەوڵی جددی بدەین کە بابەتی قەوارەی کوردستان مسۆگەر بکەین، ڕێگەش نەدەین هیچ کەسێک تەماح لە یەک بست خاکی کوردستان بکات، گوتیشی: بەداخەوە چەند ساڵێکە بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکوو کارتێکی سیاسیی دژی هەرێمی کوردستانیان بەکار هێناوە، ئەویش لەبەر ئەوە بووە بوونی ئێمە لەبەغدا ئەوەندە بەهێز نەبووە. ئێمە لەو باوەڕە دابووین دەستوور جێبەجی دەکرێت، بەڵام بەداخەوە جێبەجێ نەکراوە.
راشیگەیاند، ئەگەر حکومەتی فیدراڵی پشتیوان بێت، دەستوور جێبەجێ بکات، ئەوە کوردستان زۆر زووتر دەجێتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر، لەماوەی رابردوو زۆر کەس باوەڕی نەبوو ئەم دەستکەوتانەش بەدەست بهێنین، لە ناوخۆ و دەرەوە ڕێگریی کرا، پلانیان لەدژمان گێڕا، ئەم بەرنامەی ئێمە هەمانبوو بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان ڕابگرن و نەهێڵن ئێمە سەرکەوین. بۆیە کەس باوەڕی نەدەکرد ئێمە ئەو ئاستەنگانە تێپەرێنین و ئەم خەونانە بکەینە راستی.
زیاتر گوتی :” ئێمە لێرە زۆر پرۆژەمان هەبووە حەزدەکەم هەندێکی باس بکەم، ئەگەر خەڵک پرسیار بکات بۆ پارتی هەڵبژێرین بڵێن، ئەوە پارتی بووە لە بەرەی پێشەوەی شەڕ بووە و بەرگریی لە کەرامەتی ئێمە دەکرد، ئەمڕۆ پارتی سەرقافلەی ئاوەدانییە، لەبەر ئەوە پێویستە پارتی هەڵبژێرن، چونکە لە خۆشی و ناخۆشیدا پارتی لەگەل خەڵکی کوردستاندا بووە و هیچ جارێکیش خەلکی خۆی جێنەهێشتووە.
مەسرور بارزانی گوتیشی: هەموو کەسێک ئازادە بانگەشە بکات، بەڵام ئایا بەڵێندان بەتەنیا بەسە؟، یان پێویستە بڕیار لەسەر هەڵسەنگاندن و کاری ئەو لایەنانە بدەین، پارتی بەڵێن ناداتە خەڵکی کوردستان و بڵێت دەنگ بەمن بدەن بۆ ئەوەی ئەوشتە و ئەودەستکەوتەتان بۆ بەدەستدەهێنم، پارتی ئەوەندە دەستکەوتی هەیە کە سەر بڵندە بەوەی بڵێت من ئەوەندە دەستکەوتەم هەبووە، هەورەها حەزیش دەکەم هەمووتان پشتیوان بن بۆ ئەوەی دەستکەوتی زیاتر بەدەست بهێنین.
مەسرور بارزانی گوتیشی: هەموو کەسێک ئازادە بانگەشە بکات، بەڵام ئایا بەڵێندان بەتەنیا بەسە؟، یان پێویستە بڕیار لەسەر هەڵسەنگاندن و کاری ئەو لایەنانە بدەین، پارتی بەڵێن ناداتە خەڵکی کوردستان و بڵێت دەنگ بەمن بدەن بۆ ئەوەی ئەوشتە و ئەودەستکەوتەتان بۆ بەدەستدەهێنم، پارتی ئەوەندە دەستکەوتی هەیە کە سەر بڵندە بەوەی بڵێت من ئەوەندە دەستکەوتەم هەبووە، هەورەها حەزیش دەکەم هەمووتان پشتیوان بن بۆ ئەوەی دەستکەوتی زیاتر بەدەست بهێنین.
گوتیشی: ئەو زەحمەتی و شەهیدەی پارتی داویەتی، هیچ لایەنێکی دیکە لە کوردستاندا نییە تاوەکوو ململانیی پارتی پێبکات. ڕەنگە خەلکێک لە ئێمە ناڕەحەت بێت، بەڵام باوەڕبکەن پارتی و دەستکەوتی پارتی لەگەڵ هیچ لایەنێک هاوسەنگ ناکرێت.