
سەردەشت محەمەد : هەندێک لایەنی سلێمانی خەڵکیان چەواشە کردووە
کاندیدێکی پارتی لە بازنەی سلێمانی رایدەگەیێنێت : هەندێک لایەنی سلێمانی خەڵکیان چەواشە کردووە، داوا لە دەنگدەرانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین کە دەنگ بدەن بە لیستی ٢٧٥ بۆ ئەوەی خزمەتیان بکەین.”
سەردەشت محەمەد عەبدولکەریم کاندیدی ژمارەی 19ی لیستی 275ی پارتی لە بازنەی سلێمانی، رایگەیاند، چەندین ساڵە بە سیاسەتێکی نەخوازراو میدیا و دەسەڵاتی هەندێک لایەنی سلێمانی خەڵکەکەیان چەواشە کردووە بەوەی پارتی ناعەدالەتی جوگرافی و ئابووری ئەکات و سەرچاوەی کێشەکانی سنووری سلێمانیە. لەکاتێکدا هەرخۆیان بڕیار بەدەست بوون و سەرچاوەی دارایی و دەسەڵاتی خۆجێی سلێمانی و دەسەڵاتی کارگێڕی لەدەستی هێزێکی سیاسی و ئیدارەی سلێمانی بووە.
کاندیدی ژمارەی 19ی پارتی لە بازنەی سلێمانی وتیشی، “بۆیە ئێمە وەک کاندیدانی پارتی داوا لە دەنگدەرانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین کە دەنگ بدەن بە لیستی ٢٧٥ بۆ ئەوەی خزمەتیان بکەین.”
سەردەشت محەمەد عەبدولکەریم ئاماژە بەوەش دەکات، خەڵکی سلێمانی چەندین جار حیزبەکانی ئەوێی تاقیکردووەتەوە و سەرکەوتوو نەبوون، با دەنگدەران و خەڵکی سلێمانی ئەمجارە پارتی تاقی بکەنەوە بۆ ئەوەی خزمەتی شارەکە بکات.