
لە هه‌ولێر لێدانی بیری ئاوه‌ڕۆ كۆتایی پێ دێت
وەزیری شارەوانی ئاشكرای كرد، به‌پێی پلانی بۆ دوورمه‌ودا بە پێویستی ده‌زانین كه له سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر تۆڕی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی قورس دروست بكرێت و لێدانی بیری ئاوه‌ڕۆ كۆتایی پێ بێت.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگەیاند :” هه‌ولێر له‌مێژه گرفتی ئاوه‌ڕۆی هه‌یه، ئه‌مڕۆ شاهێدحاڵی ئه‌وه‌ین كه ئه‌و گرفته له‌مێژینه‌یه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت .
ئاشكراشی كرد: به‌پێی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ دوورمه‌ودا، دوای ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه به پێویستی ده‌زانین كه له سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر تۆڕی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی قورس دروست بكرێت و لێدانی بیری ئاوه‌ڕۆ كۆتایی پێ بێت.