سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی (حرکة العدل والإحسان)ـی عێراق دەکات

رۆژی پێنجشەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیسماعیل ئەلعزاوی سەرۆکی حزبی (حرکة العدل والإحسان)ـی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

Back to top button