
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی زیادبوونی تەم لە ئاسمانی شاری هەولێر، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هاتوو و رۆشتووی راگرت.
لە لێدوانێکدا ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایبوونەوە.
گوتیشی: ئەو دوو فڕۆکەی نەیانتوانی لەکاتی خۆیدا لە هەولێر بنیشنەوە، ئێستا بەهۆی ئاسایبوونەوەی دۆخەکە ئەو دوو فڕۆکەیە دەگەڕێنەوە.