بەهۆی گازەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا

لە گەڕەکێکی کەلار بەهۆی گازی سۆپاوە، ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و، خوشکەکەشی دۆخی تەندروستی ناجێگیرە .

سەرچاوەیەک لە تەندروستی گەرمیان رایگەیاند:” بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەکی گازینۆی کەلاری سەر بە گەرمیان، دوو خوشک بەهۆی لێچوونی گازەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون، لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بەهۆی ناجێگیریی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.

گوتیشی:” ئەو خوشکەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 60 ساڵە و ئەوەی تریش 55 ساڵە.

Back to top button