بەرەی مقاوەمە هۆشداری دەداتە حکومەتی نوێی عێراق

لە راگەیاندراوێکدا دەستەی هەماهەنگی بەرەی موقاوەمەی عێراقی، پەیامێکی توندی ئاراستەی حکومەتی داهاتووی وڵاتەکە کرد و، چەند مەرج و داواکارییەک دەخاتە بەردەم حکومەتی داهاتووی عێراق .

لە راگەیاندراوەکە دەڵێت: دەبێت لە کابینەی داهاتوو “یاسای خزمەت و خانەنشینیی حە.شدی شە.عبی”، پەسەند بکرێت وەک وەفایەک بۆ قوربانییان و پارێزەرانی خاک و نیشتمان.

بەرەی مقاوەمە داوا دەکات کۆتایی بە هەموو جۆرە بوونێکی بیانی لە خاک و ئاسمانی عێراق بهێنرێت و ڕێگە بە هیچ جۆرە دەسەڵاتێکی سیاسی، ئەمنی یان ئابووریی بیانی نەدرێت.

دەستەکە باسی لەوەشکردووە، چە.کی مقاوەمە چەکێکی پیرۆزە، بە تایبەتی لە وڵاتێکدا کە هێشتا داگیرکاریی تێدا بەردەوام بێت.

هەروەها بە توندی و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە، هەرجۆرە باس و خواسێک لەسەر چە.کدانان لە لایەن لایەنە دەرەکییەکانەوە ڕەت دەکاتەوە، لە بارەی چارەنووسی ئەم چەکەوە تەنانەت لەگەڵ حکومەتی عێراقیشدا هیچ گفتوگۆیەک ناکرێت، تا ئەو کاتەی تەواوی هێزە بیانییەکان لە خاک و ئاسمانی وڵاتەکە دەچنە دەرەوە.

Back to top button