پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەسەرپەرشتی فەرماندەی لیوای 18ی پیادە، پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:” ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری زنجیرە چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لیوای 18ی فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیوای 50ی فیرقەی 14ی سوپای عێراقی بەشداربوون، تیایدا لە سنووری زنجیرە چیای قەرەچوغ و گوندەکانی دەوروبەری گەڕان و، پشکنینیان بە دوای مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیر.ۆریستان ئەنجام دا، کە گومان دەکرا شوێنی مانەوە و جموجۆڵی تیر.ۆریستان لەو ناوچانەدا هەبن.

شایانی باسە، ئۆپەراسیۆنەکە بەشێوەیەکی دروست بە پێی نەخشە و پلانی بۆ داڕێژراو سەرکەوتووانە ئامانجی خۆی پێکا و لەلایەن فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی هێزی پێشمەرگە سەرپەرشتی دەکرا.

Back to top button