
ئەمڕۆ ئاو دەگەڕێتەوە ماڵان
بۆڕی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 تیرە 1500 ملم لە جۆری GRP چاککرایەوە .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بڵاویکردەوە :” دوای شکانی بۆڕی هێلی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە جۆری GRP لە ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 11 / 1 / 2026 ، دەست بەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر گەیشتنە شوێنەکە و، لەدرەنگانی شەو بۆڕیەکە چاککرایەوە.
ڕاشیگەیاندووە:” لەئێستادا ئاو بەئاڕاستەی عەمبارەکان ڕەوانە دەکرێت چاوەڕوان دەکرێت پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاو قۆناغ بە قۆناغ بگاتەوە ئەو هاووڵاتییانەی کە بەهۆی شکانی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 بێ ئاو بوبوون .