
ساڵی رابردوو لە هەولێر و دهۆك زیاتر لە 1700 كەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕایدەگەیەنێت كە ساڵی رابردوو (2025) لە هەردوو شاری هەولێر و دهۆك زیاتر لە 1700 كەس بە تۆمەتی ماددەی هۆ.شبەر دەستگیركراون، لەنێویاندا 601 لەو تۆمەتبارانە ماوەی سزای یاساییان تەواو کردووە و ئازادکراون.
هەروەها ئاماژە بەوە دەكات:” هێزەكانیان ساڵی رابردوو توانیویانە دەستبەسەر زیاتر لە 922 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرن لەگەڵ زیاتر لە 12 هەزار شیت حەبی هۆ.شبەر.
ئاماری کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆ.شبەرەکان لە ساڵی 2025 لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-
1- (1708) تۆمەتبار دەستگیرکراون، لەم ڕێژەیە (1034) تۆمەتبار کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆ.شبەرەوە کردووە و (674) تۆمەتبار بەکارهێنەری ماددەی هۆ.شبەر بوون.
2- دەستگیراوە بەسەر بڕی (922) کیلۆ و (963) گرام لە ماددەی هۆ.شبەری جۆراوجۆر لەگەڵ (12,194) شیت حەبی هۆ.شبەر.
3- (2354) دۆسیە لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش یەکلاکراونەتەوە و ڕەوانەی دادگاکانی تایبەت مەندکراون بۆ دادگاییکردن، بەشێک لە تۆمەتباران چەندین دۆسیەی تاوانیان بۆ کراوەتەوە لەبەرئەوەی چەندین تاوانی جیاجیایان ئەنجامداوە وەک بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆ.شبەر و هەڵگرتنی چە.کی بێ مۆڵەت و سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ و توندوتیژی خێزانی و دزی و زۆر تاوانی تر، کە هەر یەک لەم تاوانانە دەبێتە دۆسیەیەکی تر و سزای تایبەت بە خۆی هەیە.
4- (601) تۆمەتبار ماوەی سزای یاساییان تەواو کردووە و ئازادکراون.
5- لە ماوەی ساڵی 2025 چەندین چالاکی هاوبەش لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵی و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆ.شبەرەکانی سلێمانی، لەم چالاکییە هاوبەشانە (13) گەورە بازرگان دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر بڕی (1575) کیلۆگرام ماددەی هۆ.شبەر لە جۆرەکانی (کر.یستاڵ) و (حەبی کە.پتاگۆن).
6- (1356) کیلۆ و (758) گرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر لە لایەن لیژنەی عەمبارکردن و لەناوبردنی ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە و لەناو براوە کە تایبەتمەند بوون بە (1297) دۆسیە لە دادگاکان دادگایی کراون و پلەی بنبڕیان وەرگرتووە.
7- بەڕێوەبەرایەتییەکەمان (147) کۆڕ و سمینار و وانەوتنەوە و چاوپێکەوتنی میدیایی ئەنجامداوە بۆ هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لە مەترسییەکانی ماددەی هۆ.شبەر و چۆنیەتی خۆپارێزی و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوە لە ناوەندەکانی خوێندن بە گشتی و ناوەندە ئاینییەکان و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان و ناوەندە حزبییەکان و لایەنە فەرمی و نافەرمییەکان.
8- بەڕێوەبەرایەتییەکەمان (235) پۆستەر و وێنەی هەڵواسیوە لەگەڵ (8000) نامیلکەی بڵاوکردووەتەوە لە زۆربەی دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان و شوێنە گشتییەکان، کە تێیاندا مەترسی و زەرەر و زیانی ماددەی هۆ.شبەر و ڕێگاکانی چارەسەری تێدا بە ڕوونی خراوەتە ڕوو.
9- بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە ساڵی 2023 تاکو 2025 لە سنووری پارێزگای هەولێر هەڵساوە بە پێدانی ڕێنمایی و وەرگرتنی بەڵێننامەی پابەندبوونی بە (765) دەرمانخانە و (703) نۆرینگەی پزیشکی و (160) کۆمپانیای هێنانی دەرمان و (51) کۆگای دەرمان و (112) کۆمپانیا و نووسینگەی گواستنەوە و هێنانی کەلوپەل بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
10- بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە ساڵی 2023 تاکو 2025 لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک بەدواداچوونی کردووە بۆ (98) کافتریای ڕێستۆرانت و (23) دەرمانخانە و بەڵێننامەی پابەندبوونی لێ وەرگرتوون.
ئاماری دەستگیرکراوان بۆ ساڵی (2025) بەپێی تەمەنیان:
ئەوانەی تەمەنیان لە (18) ساڵ بۆ خوارەوەیە: 1%
ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (18) بۆ (30) ساڵیدایە: 46%
ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (30) بۆ (40) ساڵیدایە: 36%
ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (40) بۆ (50) ساڵیدایە: 13%
ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (50) بۆ (60) ساڵیدایە: 4%
ڕێژەی ئافرەتان لە تێکڕای تەمەنەکان کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێکردووە: 4% .