ڕۆحانیش هاتە دەنگ

خواكوڕك
لە وتارێکیدا کەلە تەلەفزیۆنێکی ئێرانیەوە پەخش کرا حەسەن ڕۆحانی ڕەخنەی توندی لە هێرشەکانی ئەمریکا گرت بۆ سەر سوریا.
ڕۆحانی بە بێ ئەوەی ناوی ترەمپ ببات ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو کارەی کردوتە پشتیوانیە لە تیرۆریستان لە سوریا چونکە هەر دوای هێرشەکانتان گروپە تیرۆریستیەکان چەند ناوچەیەکیان لەو وڵاتە داگیر کردووە.
ڕۆحانی لەبەشێکی تری وتارەکەیدا داوای لێکۆڵینەوەی لە بەکارهێنانی گازی کیمیاوی کرد لەسوریاو ڕایگەیاند ڕژێمی سوریا خاوەنی ئەو جەکە نیە تا بەکاری بهێنێت.
ڕەخنەگرتن لە دژیەکی کارنامەی هەڵبژاردنەکان و کردارەکانی ئێستا ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەشێکی تری وتەکانی ڕۆحانیان پێکهێنا وتی ئێوە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان ئەولەویەت لاتان لێدانی تیرۆر بوو بەڵام له دەسەڵاتی سوریاتان دا کە دژی تیرۆر دەجەنگێت.

 

س:العربیە

Back to top button