پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە (16ی ئاداری 2026)، بەپێی یاسای ژمارەی (12)ی ساڵی 2024 بۆ پشووە فەرمییەکان لە عێراق، بۆ یادی قوربانییانی تاوانەکانی حکومەتی بە.عس بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

دەشڵێ:” دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و ڕۆژی سێشەممە (17ی ئاداری 2026)، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

Back to top button