
مستەفا دلێمی، سیاسەتمەداری عێراقی: كوردستان بۆردوومان دەكەن، كەچی دەیانەوێ نەوتی پێدا تێپەڕێنن.
مستەفا دلێمی، سیاسەتمەداری عێراقی دەڵێت: كوردستان بۆردوومان دەكەن، كەچی دەیانەوێ نەوتی پێدا تێپەڕێنن، دەشپرسێت “كێ به‌م گاڵتەجاڕییە ڕازی دەبێت؟
مسته‌فا دلێمی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی عێراقی، له هەژماری خۆی له تۆڕی (ئێكس) نووسیویه‌تی: “تۆمه‌تبارت ده‌كه‌م به زایۆنیزم، ژێرخان و هۆتێله‌كانت بۆردوومان ده‌كه‌م و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانت ڕاده‌گرم، ئایا ده‌وڵه‌تێك به مووشه‌ك بۆردوومانت بكا و به هه‌موو جۆره تۆمه‌تێك تۆمه‌تبارت بكات و هه‌روه‌ها بۆردوومانی وێستگه‌گه‌كانی كاره‌با و پاڵاوگه‌كانت بكات، ئێستاش پێویسته قەبووڵ بكه‌یت و بڵێیت، به‌ڵێ ڕازیم بۆڕیی نه‌وتبه‌رم به‌كار بهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی موووچه‌ی ئەوانە دابین بكەم كە بۆردوومانت دەكەن و هەڕەشە لە سەقامگیرییەكەت دەكەن.”
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: ”كاتێكیش داواكارییەكەم رەت دەكەیتەوە، دیسان بە خیانەتكار ناوت دەبەم و دەڵێم تۆ عێراقیت و بەشێكیت لە عێراق و دەبێت بكەویتە ژێر فەرمانی حكومەتی ناوەندی بەبێ مشت‌ومڕ.”
له كۆتاییدا دەپرسێت: “تو شەرەفتان كێ بەم گاڵتەجاڕییە رازییە؟”
#Xwakurk #خواکوڕک