
ئاسایشی هەولێر باندێکی مەترسیداری دزیکردنی دەستگیر کرد
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە هێزەکانیان توانیویانە ،بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، باندێکی چوار کەسیی دزیکردن و ڕێگری لە شاری هەولێر دەستگیر بکەن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، باندەکە کە پێکهاتبوون لە تۆمەتباران (م، ب، ع)، (س، م، ب)، (ع، م، أ) و (ع، م، أ)، پلانیان دانابوو بۆ ڕێگریکردن و دزینی پارە لە خاوەن نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە تۆمەتبارەکان دوای چاودێریکردنی وردی هاوڵاتییەکە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە ژێر هەڕەشەی چەکدا هێرشیان کردووەتە سەری، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی هەولێر ، توانیویانە دەستبەجێ دەستگیریان بکەن.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاوکاریی بەردەوامی هاووڵاتییانی کردووە لە پێدانی زانیاری .