
پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن لەناو مزگەوت و گەراجی مزگەوتێکدا دەستگیر دەکات
تیمەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (نووسینگەی ناوەڕاست)، لە دوو چالاکیی جیاوازدا توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە لەناو مزگەوت و گەراجی مزگەوتێکدا لە شاری هەولێر کردەوەی دزیکردنیان ئەنجامدابوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند:” پاش پێگەیشتنی زانیاریی ورد و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستبەجێ بەدواداچوونی چڕیان دەستپێکرد و لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا توانییان هەردوو تۆمەتبارەکە دەستنیشان و دەستگیر بکەن.
شێوازی ئەنجامدانی تاوانەکان:
تۆمەتباری یەکەم: لەناو (7)حەوت ئوتۆمبێل لە گەراجی مزگەوتەکەدا دزی کردبوو.
تۆمەتباری دووەم: لەناو مزگەوتێکی شاری هەولێر مۆبايلی دزی بوو.
پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند:” لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی یاسا ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە.