
مەسرور بارزانی بۆ تۆم باراک: پیرۆزباییت لێ دەكەم و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی دەستنیشانكردنی تۆم باراک وەک نێردراوی تایبەتیی سەرۆکایەتیی ئەمریكا بۆ عێراق و سووریا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست،
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “پیرۆزبایی لە بەڕێز تۆم باراک دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک نێردراوی تایبەتیی سەرۆکایەتی بۆ عێراق و سووریا و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم پێگەیەدا.”
دەشڵێ: “بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کارکردنی نزیکم لەگەڵیدا بۆ زیاتر بەهێزکردنی هاوبەشی مێژوویی و درێژخایەنی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.”