چوار وڵات خواستی كردنەوەی كونسوڵخانەی خۆیان لە هەرێمی كوردستان نیشانداوە

چوار وڵاتی ئەورووپی و عەرەبی خواستی خۆیان نیشانداوە، كونسوڵگەریی وڵاتەكانیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە.

د. زیرەک زێباری، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەریەك لە وڵاتانی بەحرەین، سەڵتەنەتی عومان، ئۆكرانیا و ئازەربایجان، ئامادەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر پەرە پێبدەن و كونسوڵگەریی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە.

ڕوونیشی كردەوە،” هەریەك لە باڵیۆزی ئەو چوار وڵاتە خۆیان قسەیان لەگەڵ كردووم و خواستی وڵاتەكانیان دەربڕیوە بۆ كردنەوەی كۆنسوڵخانە لە هەرێمی كوردستان.

شایەنی باسە، زیاتر لە 35 وڵات كونسوڵگەری و، نوێنەرایەتییان لە هەرێمی كوردستان هەیە.

Back to top button