
سبەی مامەڵەی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ وەرناگیرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاووڵاتیان کردووە کە بە هۆی هەندێ کێشەی تەکنیکی، سبەی یەک شەممە رێکەوتی 21 ی حوزەیرانی 2026 هیچ مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە بەشی مۆڵەت لە هەموو هەرێمی کوردستان وەرناگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە، هەروەها لە پارێزگای دهۆک و قەزاکانی ئاکرێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشەکانی (مۆڵەت و تۆمار) کە لە سیستمی نوێن مامەڵە وەرناگرن.
هاتووچۆی هەرێم لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کردووە: “ببەخشن و لەهەوڵ داین بۆ چارەسەرکردنی بە زووترین کات، ئاگادارتان دەکەینەوە.”