
دوای جووڵەی هێزەکانی سووریا؛ فەرماندەی هێزە سنوورییەکانی عێراق دڵنییایی دەدات
فەرماندەی هێزە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرای دەکات: تاوەکوو ئێستا هیچ هەڕەشەیەک لەسەر سنوور نییە و هەماهەنگیمان لەگەڵ سووریا بەردەوامە.
دوای ئەوەی میدیاعەرەبییەکان بڵاویانکردەوە کە سووریا هێزەکانی خستەحاڵەتی ئامادەباشی و بەرەو سنووری عێراق جوڵەیان پێکراوە، فەرماندەی هێزە سنوورییەکانی عێراق دڵنیایی لە ئارامی سنوورەکانی عێراق دەدات و دەڵێ:” لە ئێستادا هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنی لەسەر سنوورەکان بوونی نییە و ڕەوشەکە بە تەواوی سەقامگیرە.
دەشڵێ:” پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەمنی و هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ لایەنی سووری بە بەردەوامی بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بە ئامانجی تۆکمەکردنی ئەمنییەتی ناوچە سنوورییەکان، بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک و ڕێگریپێکردن لە هەر هەوڵێکی قاچاغچییەتی یان بەزاندنی سنوور لە نێوان هەردوو وڵاتدا.