ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تباران كه‌سانی مه‌ده‌نین و سه‌ر به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كان نین
خواكوڕك
بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر له‌سه‌ر لێدان له فه‌رهاد پیرباڵ رایگه‌یاند:له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه‌مدا توانیمان هێرشكه‌رانی سه‌ر (د.فه‌رهاد پیرباڵ) ده‌ستگیر بكه‌ین و راده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێریان بكه‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ له شاری هه‌ولێر له لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه هێرشكرایه سه‌ر (د.فه‌رهاد پیرباڵ) و به‌شیوه‌یه‌كی زۆر ناشرین و ناڕێك لێیان دا‌و برینداریان كرد، ده‌س به جێ سه‌رۆكی هه‌رێم لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌و هێرشه ده‌ستگیربكرین و بدرێن به‌دادگا، سه‌ر ئه‌نجام و پاش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م هه‌ردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و دران به پۆلیسی هه‌ولێر بۆ لێكۆڵینه‌وه ئیجرائاتی یاسایی.
له‌و باره‌یه‌وه‌ی (د.تارق نووری) بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر رایگه‌یاندوه” ھەر شەوی رابردوو و لە ماوەیەکی کەمدا ئەو دوو کەسە دەستگیر كران و رادەستی پۆلیسی كران، کەیسەکە لای پۆلیسە و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌م رووداوە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مەبەستێکی سیاسی لەپشتەوە نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت ئەو کەسانەی له (پیرباڵ)یان داوه کەسانی ئاسایین و سەر بە دەزگا ئەمنییەکان نین” و گوتیشی، رووداواکە به هۆی ئه‌وه‌وه بووه (د. فه‌رهاد) جاده‌یه‌كی گرتووه، ئەو دوو کەسەش په‌لاماریان داوه.