كۆڕیای باكوڕ بەزەی بە ئەمریكا دا نایەتەوە
خواكوڕك
كوریای باكور دەلێت لە ئەگەری هێرش كردنە سەر وڵاتەكەی بەهیچ شێوەیەك بەزەیان بە ئەمریكا نایەتەوە، لە هێرش كردنە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا”.
رۆژی هەینی 14ی 4ی ئاژانسی فەرمی ئەو وڵاتە بەیاننامەی لەشكری بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا هاتووە، سەرۆكی ئەمریكا كەوتوەتە هەرەشە كردن لە وڵاتەكەی ئەگەر بێت و هێرش بکرێتە سەر پـیۆنگیانگ، ئەوا بنکەکانی ئەمەریکا لە کۆریای باشوور و کۆشکی شین (کۆشکی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور) لە ماوەی چەند خولەکێـکدا وێران دەکرێن”.
دەشڵێت هێرشی بێ بەزەیـیانە دەکەنەسەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری (USS Carl Vinson) ی ئەمەریکا کە بە وزەی ناوکی کاردەکات و لە ئێستادا لە ئاوەکانی نیمچە دوورگەی کۆریایە، لە لایەکی دیکە هان سۆنگ ڕیۆل جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت ئامادەن بۆ شەڕکردن لە دژی ئەمەریکا و وڵاتەکەی بەرەو ڕووی هەر هەوڵێـکی ئەمەریکا دەوەستێتەوە کە بۆ گۆڕینی ڕژێمی پـیۆنگیانگ بیدات.
سەبارەت بەو تاقیکردنەوە ناوکیـیەی کە دەڵێن ڕەنگە کۆریای باکوور لەم نزیکانە ئەنجامی بدات، هان سۆنگ گوتی ئەوە سەرکردایەتی وڵاتەکەی سات و شوێنی تاقیکردنەوەکە دەسـتنیشان دەکات.
وڵاتی (چین)یش دوێنێ هەینی لە زاری وانگ یی وەزیری دەرەوە ئاگاهی دا کە شیانی هەیە لە هەر ساتێـکدا شەڕ ڕووبدات. گوتیشی ئەگەربێت و شەڕەکە هەڵگیرسا ئەوا کەس تیایدا سەرکەوتوو نابێت، ئەوەى شەڕەکەش هەڵدەگیرسێنێت بەرپـرسیارێتی مێژوویی دەکەوێتەسەر و دەبێ باجەکەی بدات.
ڕووسیاش لە زاری دیمیتری پـێسکۆڤ گوتەبێژی کرملێن گوتی مۆسکۆ بە نیگەرانیـیەکی زۆرەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکات، و داوای کرد بە ڕێگەی ئاشتیيانە کێشەکان چارەسەربکرێن.
ئەم بەیانـنامەیەی لەشکری کۆریای باکوور و نیگەرانیـیە نێودەوڵەتیـیەکانی پاش ئەوە ڕاگەیەندران کە کاربەدەسـتێـکی ئەمەریکا گوتبووی تاوتووی بژاردە لەشکریـیەکان دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی کۆریای باکوور لە بەرامبەر بەردەوامبوونی لە بەرنامەکانی خۆپڕچەککردن.
هەروەها سەرۆکى ئهمريكا رۆژى پـێنجشەممە گوتی کۆریای باکوور کێشەيه و خۆمان دەزانین چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.
بڕیارە مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە بگاتە کۆریای باشوور، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشتێـکی دە ڕۆژی بۆ وڵاتانی ئاسیا کە پـێشتر بەرنامەی بۆ دانراوە.
س:پەیچی فەرمی دژە تیرۆر