توركیا نهێنی 11 موشەكی دوورهاوێژی پەكەكە لە باشوری كوردستان ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

میدیاكانی توركیا ئاشكرای دەكەن كە پەكەكە 11 موشەكی دوورهاوێژی لە سوریا دەستكەوتووە، هێناویەتی بۆ باشوری كوردستان و لە قەندیل حەشاری داوە، دەلێت ئەم 11 موشەكە، لە سوریا دەستی پەیەدە كەوتووە، لە سوریاوە پەكەكە گواستوویەتیەوە بۆ قەندیل و دەیەوێت ئاراستەی ناو توركیا بكات”.

دوای ئەوەی وەزیری ناوەخۆی توركیا لە لێدوانێكدا گوتی پەكەكە 11 مووشەكی دوورهاوێژی لە قەندیل حەشار داوە كە لە سوریا كەوتۆتە بەردەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە، لەوێشەوە گواستراوەتەوە، بۆ قەندیل و بەرنامە هەیە كە ئاراستەی توركیا بكات”.

وەزیری ناوەخۆی توركیا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە 11 مووشەكی دوور هاوێژی لە سوریا بەردەست كەوتووە راستەوخۆ گواستراوەتەوە بۆ قەندیل، ئەمەش بەڵگەی روونە لەبەرچاوی ئەمریكا كە هەسەدە و شەرڤان و ئاسایشی رۆژئاوا و پەیەدە هەمووی هەر پەكەكەیە”.

Back to top button