ئاری هەرسین : مەسعود بارزانی نەك دەوڵەت، بەهەشتیش لەسەر خاكی پیرۆزی كوردستان دابمەزرێنێت قبوڵیان نییە

خواكوڕك
“ئاری هەرسین ” ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەرامبەر ڕاگەیەنراوەكەی كۆبونەوەی هاوبەشی سەركردایەتی (بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی ) كە تێدا جەغت لەسەر ئەوە دەكەنەوە پەرلەمان بكرێتە مەرجەع بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ، پەیامێك ئاراستەی “سەرۆك بارزانی ” سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات .
” ئاری هەرسین ” لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فیسبووك لەبارەی ڕاگەیەنراوەكەی سەركردایەتی هاوبەشی گۆران و یەكێتی ڕایگەیاند ” هەردوو حیزبی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەمرۆ كۆبونەوەو زۆر بە سادەیی و ئاشكرا بۆ چوونی خۆیان لەسەر ڕیفراندۆم دەربڕی ، ئەم دوو حیزبە بەڕێزە مەسجێكیان دایە ئێمە، كە مەسعود بارزانی نەك دەوڵەت ، بەهەشتیش لەسەر خاكی پیرۆزی كوردستان دابمەزرێنێت قبوڵیان نییە ، ئیتر هەتاكەی سەرۆكی كوردستان چارەنووسی میلەتێك دەكاتە قوربانی بێ ساحێبی ناویەكێـتی و تورە بوونی گۆڕان ؟
“ئاری هەرسین ” جەختیش دەكاتەوەو دەڵێت ” كەسی سیاسی مەبدەئی جورئەتی بڕیاردانی هەیە ، هەر ئەو جورئەتە لە بەڕێزیان چاوەڕوان دەكرێت كە بەیەكێتی و گۆران بلێت :لەگەڵمانن ؟ فەرموو ، گەرنا لەگەڵَیشمان نین مۆفەق بن و هەركەس بە ڕێگای خۆی ، ئینسان كە بە ئاراستەی خۆر هەنگاوی هەڵهێنا دەبێت تەحەمولی گەرما سوتێنەرەكەشی بكات ، ڕێگای سەربەخۆی هەنگاونانە بەرەو خۆری ئازادی “.

Back to top button