سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری یه‌كێتی: بۆ مێژوو نه بارزانی نه پارتی لارییان نیه له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان
خواكوڕك
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند” یەکێک لەو هۆکارانه‌ی ئێمە بڕیاری ڕیفراندۆمان داوە ئەوەیە، عێراق هەرگیز نابێت بە دیموکراتی وئەوە چەندین ساڵە دەستی دەستیمان پێ ئەکات، له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقیش دامه‌زراوه تا ساڵی ڕابردوو، بەم شێوەیەی ئێستا باسی سەربەخۆیمان نەکردووە”.
(مه‌لا به‌ختیار)لێپرسراوی ده‌سته‌ی كاگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له میانه‌ی كۆڕێكدا له هه‌ڵه‌به‌جه رایگه‌یاندوه” سه‌ربه‌خۆی سارێژی برینه‌كانمان ده‌كات، سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌بیته هۆكاری سارێژی برینه‌كانمان، بۆیه بێ هیچ گومانێك ده‌وله‌تی كوردستان زامنی ژیان و ژینه.
مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد” كه بڕوامان نه‌بوو له پێشوو به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌م دۆخه، به‌ڵام بۆ مێژوو ده‌یڵێم” له دواین كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه به ئاماده‌بوونی كاك (مه‌سعود بارزانی) به‌ڕێوه‌چوو، پارتی لاری نه‌بوو و نیشیه‌تی له‌وه‌ی په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك له به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆی و پرسی ریفراندۆم نه‌مێنێت.