میری تەحسین بەگ : هەولێر لەسەرەتاوە خاوەنداریەتی لە كوردانی ئێزیدی كردووە

خواكوڕك
” میر تەحسین بەگ ” میری كوردانی ئێزیدی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كەلە دوای كۆبونەوەی لەگەل (300) ئازاد كراوی كوردی ئێزیدی دەستی داعش ئەنجامی دا ڕایگەیاند ” هەرلەسەرەتای هێرشەكەی داعشەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان, خاوەنداری لە كوردانی ئێزیدی كردووە و تاكو ئێستا هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بەردەوامەو كەموكوڕی نەبووە “.
“میر تەحسین ” جەختی لەوە كردەوەو كە دەرگایان بۆ هەر ژن و كچێكی ئێزیدی كراوەیە كەڕزگار دەكرێن لە ژێر دەستی داعش و ڕاشیگەیاند ” كچ و ژن و كەسوكاری ئێمەن و بە خۆشی خۆیان نەرۆیشتوون و لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون و دەستدرێژییان كراوەتە سەر، نزیكەی سێ هەزار كوردی ئێزیدی لەدەست داعش ڕزگار كراون “.

شایەنی گوتنە ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان, لێژنەیەكی بەدواداچوونی بۆ ئەو ژن و منداڵە كوردە ئێزیدانەی ژێر دەستی داعش پێكهێناوە رۆژانە لە ریگای ئەم لێژنەیەوە زانیاری لە بارەی ژمارەی ئەو كەسانە بەدەست دەهێنرێت كە لە ژێر دەستی داعش  ماون و هەوڵی ئازادكردنیان دەدەن لە عێراق و سووریاكە تا ئێستا نزیك  بە 3 هەزار كەسیان ئازاد كردووە.

Back to top button