وەزیری پەروەردەی هەرێم بڕوانامەی قوتابخانەكانی پەكەكە بڕوا پێكراو نین

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك دوو قوتابخانە كرانەوە بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم, وەزیر وتارێكی پێشكەش كردو گوتی:” بڕوانامەی قوتابخانەكانی پەكەكە بڕوا پێكراو نین”
“پشتیوان سادق ” وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كورستان لە میانی ووتارێكدا لە ڕێورەسمی كردنەوەی دوو قوتابخانە لە دهۆك ڕایگەیاند ” حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت دان بە بڕوانامەی قۆتابیەك بنێت كەلەسەر پەروەردەیەكی هەڵە پەروەردە كراوە ، سیستەمی پەروەردەو پرۆگرامی خوێندنی چەكدارانی پەكەكە لەگەڵ سیستەمی پەروەردەو پرۆگرامی خوێندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان جیاوازە “.
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دایە ئەو قوتابیانەی كەلە قۆتابخانەكانی سەر بە پەكەكە دەخوێنن و ڕاشیگەیاند ” بڕوانامەی ئەو قوتابیانەی كەلە قوتابخانەكانی پەكەكە لە شنگال دەخوێنن ، بە هیچ شێوەیەك بڕوا پێكراو نییە و دان بە بڕوانامەكانیان نانێت “.

Back to top button