وەزیری دەرەوەی سووریا: پەكەكە بەرگری لە یەكپارچەیی و سەروەری سووریا دەكا

خواكوڕك
هاوكاری ناراستەو خۆی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ رژێمی ئەسەد لە سووریا, رێگری كردن لە جموجۆلی سیاسی هێزە كوردیەكانی دیكەی رۆژئاوای كوردستان, دەرخەری ئەو راستەبوون كە پارتی كرێكارانی كوردستان پالپشتیە سەربازی و مادیەكانی لە رژێمی سووریا دەست دەكەوێت بۆیە وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێكیدا شەڕی پەكەكەی لە رۆژئاوای كوردستان بەرامبەر بە داعش بە كارێكی یاسایی وەسف كرد، چونكە وەك خۆی گوتی “پەكەكە بەرگری لە یەكپارچەیی و سەروەری خاكی سووریا دەكات”.
ئەمڕۆ دووشەممە موعەلیم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دیمەشق، لەبارەی هێزەكانی پەیەدەی باڵی پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان گوتی “تا ئێستە ئەوەی هاووڵاتییە كوردەكانمان لە سووریا ئەنجامی دەدەن، شەڕی دژی داعشە، ئەمەش كارێكی یاساییە و لە چوارچێوەی پاراستنی یەكێتی و سەروەری خاكی سووریایە”
جێی باسە لە چەند مانگی رابردوودا هێزەكانی ڕژێمی ئەسەد ناوچەیەكی بەرفرەوانی دەشتی مەنبەجی رۆژئاوایان لەلایەن هێزەكانی پەكەكە ڕادەست كرایەوە، هەروەها هێزەكانی ئەسەد لە بنكەی سەربازی عەفرینیش ئاڵای سووریایان هەڵداوەتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە پەكەكە هەڵدانی ئاڵای كوردستانی لە زۆربەی ئەم ناوچانە قەدەخە كردووە.
وەزیری دەرەوەی سووریا لەبارەی ڕزگاركردنەوەی رەقەشەوە گوتی سوپای عەرەبی سووریا بە هاوكاری هاوپەیمانەكانی بەردەوام دەبێت لە شەڕی داعش و بەرەی نوسرە، لەوانەیە بگەینەوە بە رەقە و دێر زوریش.

Back to top button