قوباد تاڵەبانی: حكومەت دەستیكردووە بە شۆڕشێكی چاكسازی فراوان

خواكورك
لە گوتارێكیدا كە لە میانەی بەشداری كردنی لە خوولی ( من كتێبم خۆشدەوێت) كە لە قەزای سۆران رێكخرا بوو, قوبات تالەبانی رایگەیاند حكومەت دەستیكردووە بە “شۆڕشێكی چاكسازی فراوان” لە كەرتی جیاجیا لە هەرێمی كوردستان و بەردەوامیش دەبن لەسەری.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی چاكسازییەكانی حكومەتی كرد و جەختیكردەوە “لەڕێگەی سیستەمی بایۆمەتری مووچەی بندیوار و دوو مووچەیی ناهێڵین و بە سیستەمی میلاكاتی حكومەتدا دەچینەوە”.

 

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، هەوڵیانداوە هەموو لێڵیی و گومانەكان كە لەبواری نەوت و گازدان، كەمبكەنەوە، ئەوەش لەڕێگەی بانگهێشتكردنی گەورە كۆمپانیاكانی جیهان لە بواری وردبینیكردن لە داهاتەكانی سامانە سرووشتییەكان.

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە چاكسازییەكان لە وەزارەتی دارایی، پێشمەرگە، پەروەردە و خوێندنی باڵا، كارەبا و باشتركردنی سیستەمی خانەنشینی كرد.

Back to top button