پێشمەرگە هێرشێكی گەورەی داعشی تێكشاند

خواكوڕك 

بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە، 18ی 5ی 2017 كاتژمێر 2:30 خوڵەك داعش هێرش دەكاتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە قۆڵی پردی زەرگەوەی دووز خورماتوو، بەڵام پاش دوو كاتژمێر لە شەڕ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانی هێرشەكەی داعش بشكێنێت، بەگوێرەی دواین زانیاری، ژمارەیەكی زۆری داعش تێكشێنراوە، شۆفڵێك و چەندین ئامێری تریان دەستی بەسەر داگیراوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، لە هێرشەكەدا 13 پێشمەرگە بریندار بوونە، دوو پێشمەرگەی تر لە هێرشەكەدا شەهید بوونە، ئەمەش لەبەر ئەوە بووە داعش لەچەند قۆڵەوە هێرشی كردۆتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، گەورە ترین هێرش بووە”.

 

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، هێرشەكەی داعش بە چەكی قورس و مام ناوەندی بووە، بەڵام زیانی زۆر بەر هێزی پێشمەرگە نەكەوتووە، نزیكە دوو كاتژمێر هێرشەكە بەردەوام بووە، پاشە تەواو بووە، ئێستا دۆخەكە ئاسایی بۆتەوە، ئارامە ناوچەكە”.

دوو فەرماندەی شەهید
Back to top button