هۆشیار عبدالله: هێشتا زووه بۆ یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌مانه‌وێت شوێنی نه‌وشیروان مسته‌فا پڕبكه‌ینه‌وه
خواكوڕك
پەرلەمانتارێكی گۆڕان سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له دوای نه‌مانی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌یان رایده‌گه‌ێنێت”جارێ زوو بو بۆ یەكگرتنەوەی یەكێتی‌و گۆڕان و پێویستە یەكێتی رێز لە واژۆی سكرتێری گشتی حزبەكەیان بگرن لەسەر رێككەوتنە سیاسییەكەی هەردوولا.
(هۆشیار عەبدوالله) ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاندوه” ئێمە رێز لە واژۆی رێكخەری خۆماندەگرین لەبارەی رێككەوتننامەكەی لەگەڵ یەكێتی نیشمانی كوردستان، داواشمان لە یەكێتی ئەوەیە رێز لە واژۆی سكرتێری گشتی حزبەكەیان بگرن، ئێستا رێكەوتنامەیەكمان لەبەردەمدایە كە تیایدا سەركەوتو بوین، دەتوانین پەرەی پێبدەین، بەڵام تا رێككەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێ نەكرێت جارێ زۆر زووە بۆ ئەوەی باسی یەكگرتنەوە بكەین.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆران ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه” بزوتنەوەی گۆڕان كۆمەڵێك دامەزراوەی هەیە، دادەنیشین و بیر لەوە دەكەینەوە كە بەشێوەیەكی دەستوری بزوتنەوەی گۆڕان چارەسەری بكەین، پێمانوایە ئیدارەدانی بزوتنەوەی گۆڕان دوای نەوشیروان مستەفا قورسە، بەڵام چاومان لەسەر ئەوەیە لەسەر هەنگاوەكانی بەردەوام بین، تا بتوانین جێگرەوە بۆ نەوشیروان دابنێین و بەردەوام بین لەسەر ئەو سیاسەتانەی كە لەسەردەمی خۆیدا رەنگڕێژی كردوە.