وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ مانگی ره‌مه‌زان بڵاو كرده‌وه‌

خواكوڕك

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان، چەند رێنماییەكی تایبەت بە مانگی رەمەزان بڵاوكرده‌وه‌.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: “پێویستە ھەموو چێشتخانە و گازینۆ و دوكان و بازاڕەكان رەچاوی ئەم مانگە پیرۆزە بكەن و ھەستی رۆژوەوانان بریندار نەكەن، ھەروەھا خواردن و خواردنەوە لە دەزگا فەرمیەكان پێشكەش ناكرێت”.

لە وێنەیەكی دیكەی راگەیەندراوی وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنماییەكی شەرعی تایبەت بە فەریزەكانی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ھاتووە: “وەعزەكانی پاش بانگی عەسر لە 25 خەلەك زیاتر نەبێت بۆ مەراسیمی نوێژ و وەعزەكان و تەراویح تەنھا میكرۆفۆنی مزگەوتەكان بەكاربھێندرێت”.

Back to top button